بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە كەركوك بە شێوەیەكی بێ لایەن بەرێوەچوو، وتیشی هەمووان هاوكاریان بوون. كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:" سەرباری رێگرییەكان بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان بە شێوەی دەستی، بەڵام بەهۆی هەستی نیشتمانی دانیشتوانی پارێزگاكە سەركەوتوو بوو"، وتیشی "سەرجەم كارمەندان و لایەنە سیاسیەكان پاڵپشتی گەورەیان بوون بۆ دابینكردنی كەشێكی ئارام و بێ لایەن لە پرۆسەكەدا"، رونیشیكردەوە "پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەسەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بەرێوەچووە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات