ئاژانستەەكان – ا ه ع هەر پێنج وڵاتە زلهێزەكەی بەشدار لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی دوای ڕاوێژ لەگەڵ نۆێنەرانی ئێران لە ڤێنا تەئكیدیان لەسەر جێبەجێكردنی خاڵەكانی ڕێكەوتننامەكە كردەوە و هەموو لایەكیان پابەندی پاراستنی ڕێكەوتنەكەیان بەگرنگ زانی. بەیاننامەی كۆبونەوەی هەر یەك لە روسیا و چین و ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا تەئكیدیان لەسەرپاراستنی ڕێكەوتننامەكە كردەوە و بڕیاریاندا قەرەبوی ئەو زیانانە بكەنەوە كە بەهۆی كشانەوەی ئەمریكاوە توشی ئەو وڵاتە بووە. گرنگترین خاڵەكانی ڕێكەوتننەكەش بەردەوام بوون لەسەر كڕینی نەوتی ئێران و بەرهەمەكانی پتروكیمیاویات و غاز لە ئێران. پاراستنی بەرژەوەندیەكانی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان كە لە ئێڕان كار دەكەن لەو زیانانەی كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە بەریان كەوتووە، هەروەها پشتگری و پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانییەكان لەگەڵ ئێراندا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات