بەغد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان لە دەوروبەری نەینەوا لەچیایی عەتشانە تونێلێكیان دۆزیەوە كە كۆگایەكی خواردنی تێدابوو. عەمید یەحیا ڕەسول لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ هەینی لوای 66ی فرقەی 20 لەچوارچێوەی ئۆپەڕاسێونی نەینەوا و بەپێیی زانیاری وردی هەواڵگیری تونێلێكی داخراو بەبەردی دۆزیەوە كەلەناویدا كۆگایەكی خواردن هەبووە. وتیشی لەناو تونێلەكەدا قاپ و قاچاخ و تەباخ و جلیكانی ئاو و سوتەمەنی و جل و بەرگ و ڕاخەر و نوێن و داوودەرمان و ئامێری كۆڵاندنی دەستی تێدا بووە.