بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بانگهێشتی عێراقی كردوە بۆ پێشكەشكردنی بۆچونی خۆی لەسەر مەترسیەكانی گۆڕانكاری لە كەش و هەوا. لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە حەسەن جنابی ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایش بانگهیشتی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی كردوە بۆ ئەوەی بوچونی عێراق لەسەر مەترسیەكانی گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا بخاتە ڕوو. ڕاشیگەیاند ڕۆژی 7تەموز لە بارەگای ئەنجومەنی ئاسایش لەنیویۆرك بۆچونی خۆیی لەسەر سەرچاوەكانی ئاو و مەترسیەكانی گۆڕانكاریەكان دەخاتە ڕوو. وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو پلانێكی گشتگیری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كەم ئاوی و وشكە ساڵی داڕشتووە دوایی ئەوەی توركیا بڕیاریدا بەنداوی ئەلیسۆ لە مانگی حوزەیرانی پێشوو پڕ بكات دواتر ئەو پڕۆسەیەی بۆ مانگی تەموز دواخست.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت