بەغداد – ا ه ع وەزارەتی داد سزایی زندانی بەسەر دوو فەرمانبەری ئافرەت دا سەپاند كە له عەقاری كەرخ بەشداربوون لەفرۆشتنی موڵكێكی دەست بەسەرگیراودا نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد ڕایگەیاند دادگای باڵای تایبەت بە نەزاهە زندانی توندی بەسەر دوو فەرمانبەری ژندا سەپاندكە لە بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی خانوبەرەدا لەكەرخی یەكەم كار دەكەن لەپای فرۆشتنی موڵكێكی حجزكراودا. وەزارەتی داد ڕایگەیاند رایگەیاند ئەوفەرمانبەرانە هەستاون بە بەڕێكردنی مامەڵەی فروشتنی موڵكێك كە هیمایی دەستبەسەرداگرتنی لەسەر بووە. وتیشی هەردوو فەرمانبەرەكان بەڕەسمی ئاگاداركراونەتەوە كە ئەم موڵكە دەستبەسەرگیراوە بەڵام هەردوكیان مامەڵەكەیان ڕایی كردووە و سەرپێچی یاساكان و ئەركی فەرمانگاكە و فەرمانبەریان كردووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات