كەركەك – ا ه ع لەڕوژی سێیەمی ئۆپەراسێونی تۆڵەی شەهیدان دا هێزە چەكدارەكانی عێراق سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەست هێناوە و زیاتر لە سی گوندی ئەو ناوچەیە پاككراونەتەوە و ژمارەیەكی زۆر بۆمبی چێندراو پوچەڵكراونەتەوە و 18بەرمیلی c4 لەناو براون . لەبایاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری دا هاتووە كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە .ئۆپەراسێۆنەكە بەردەوامە و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە و فڕوكەوانی سوپا و هێزی ئاسمانی ڕۆڵێكی گەورەیان هەبووە و لەڕێگایی لێدانەكانیان جۆڵەی داعشی پەكخستووە و مۆڵگەكانیانی وێرانكردوون، هەروەها هاوڵاتیان ڕۆڵێكی گەورەیان هەبووە لە پێدانی زانیاری هەواڵگیری و پێشوازێكی گەرمیان لە هیزەچەكدارەكان كردووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات