ئەمرۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەتی عێراق رووی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كرد بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە كەشو هەوا و كاریگەریەكانی لەسەر كەرتەكانی ئابوری و ژینگە. لەو كۆنگرەیەشدا عێراق بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو بوارە دەخاتە روو لەگەڵ ئەو دۆسیانەی پێشكەشی كردوە لەپێناو كاریگەر نەبوونی گۆڕانكاریەكان لەسەر كەرتە گرنگەكان وەك ئابوری و ژینگە كە پەیوەندی راستەوحۆیان بە ژیان و ئەمن و ئاسایشی خۆراكی و ئاوی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە. لە پەراوێزی ئەو كۆنگرەیەشدا بریارە حەیدەر عەبادی چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی وڵاتان ئەنجام بدات.