بەغداد – ا ه ع عەمید یحیا ڕەسول وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:" مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی لە فرقەی20 و لەئۆپەراسێونێكدا توانیویانە گروپێكی تیرۆرستی كە پێك هاتبوون لە 3كەس لەكەمینێكدا لەناوچەی ئەلتەنكی موسڵ دەستگیر بكەن". رەسول لەبەیاننامەیەكدا كە لەلایەن سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی دركراوە ڕایگەیاند ئەو گروپە ڕادەستی دادگا دەكرێن و بە پێی مادەی 4 ی تیرۆر سزا دەدرێن.