سەرۆك وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی روسیا تاوتوێی پەوەندی سیاسی و ئابوری و روبەروبوونەوەی تیرۆر دەكەن

  • 5-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق. بە پێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەوەندی سیاسی و ئابوری نێوان هەر دوو وڵاتیان كردوە هەروەها گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە روبەروبوونەوەی تیرۆردا. لای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا تەئكیدیكردەوە لەسەر هاوكاریەكانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا.