بەغداد – ا ه ع لوا سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاد: ئاژانسی هەواڵگری ولێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ بەهاوكاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان گەورەترین تۆڕیان دەستگیر كردووە كە كاریان ساختەكاری ئەلیكترۆنی بووە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە دەست بەسەر تەواوی ئەو ئامێرەكانیاندا گیراوە و ڕێكارە یاسایەكان بەرامبەر دەستگیركراوەكان گیراوەتە بەر. وتیشی دوای بەدواداچونی بەردەوام و چاودێریكردنی جموجۆڵەكانیان لە بەغدادی پایتەخت دەستگیر كراون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات