بەغداد – ا ه ع حكومەتی عێراق دوو گرێبەستی بۆ بونیاتننانەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان لەناوچە تازە ئازادكراوەكان لەگەڵ ئاڵمانیا لەچوارچێوەیی قەرزی ئەو وڵاتەدا ئیمزا كرد. لەبەیاننامەیەكی ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی وەزیران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە، دوای كۆبونەوەی لیژنەی ڕێنمایەكانی ئەڵمانیا عێراق كە مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سویل نان باڵێوزی ئاڵمانیا بەئامادەبونی شاندێكی ئەڵمانیا و سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق مستەفا هیتی و سكرتێری دەستەی باڵای ڕێكخستنی پارێزگاكان گورهان موفتی ئەنجامدرا تاوتوێی خاڵەكانی هەردوو ڕێكەوتننامەكان كرا، هەروەها باس لەو پڕۆژانە كرا كە دوای ئیمزاكردنی ڕێكەوتننامەكە جێبەجێ دەكرێن بۆ ئەوەی هەرچی زووە كار بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئاماژە بەوەش كراوە ئەو ڕێكەوتننانە لەچوارچێوەی پڕۆژەی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیا دێت بۆ پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان كە بڕی 135ملێون یۆرۆ بۆ پڕۆژە خێراكان كە پێك دێت لە دووبارە چاككردنەوەی ڕێگاوبان و پرد و وێستگەی ئاو و كارەبا لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و صەلاح ئەلدین تەرخانكراوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات