عەمان – ا ه ع – یەعرب سالم موجاهد ئەبو ئەلهێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەمیانەی سەردانەكەی دا بۆ ئوردون ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی لە چۆنیەتی سەركەوتنی بەسەر داعش دا كرد لە لایەنی هزری و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ئابوریدا، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی كاری تۆڕەكە بۆ ڕێكخستنی گوتاری ئاینی لەجیهانی عەرەبیدا و ڕێكخستنی پڕۆژەی هاوپەیمانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی دا. ئەم بۆچۆنەی ئەبو ئەلهێل لەمیانەی سەردانی شاندێكی تۆڕەكەهات كە سەفیە سوهێل باڵیۆزی عێراق لە ئوردون هاوڕێیەتیان دەكات. لەو سەردانەدا چەندین دیداری گرنگیان ئەنجامداوە ..لەوانە ئەمڕۆ سەۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراق لە عەمان چاویكەوت بە ببلال حەسەن ئەلتەل سەرۆكی كۆمەڵەی عەمان بۆ دیالۆكی داهاتوو كە پێك دێت لە كۆمەڵێك لە ڕۆشنبیر و ڕاگەیاندكاران و بزنسمان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات