وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران: 373 ئاوارە گەڕانەوە ناوچەكانیان لە پارێزگای نەینەوا

  • 5-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: 373 ئاوارە لە كەمپەكانی باشوری موسڵەوە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە پارێزگای نەینەوا. ستار نەورۆز بەرێوەبەری گشتی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند" ژوری پرۆسەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان بە هاوكاری وەزارەتی گواستنەوە و فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی بۆ دابینكردون لەگەڵ گواستنەوەی كەوپەلەكانیان". وتیشی" ئامانجی سەرەكیان گەڕانەوەی ئاوارەكانە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان لە موسڵا" ئاماژەی بەوەشكرد" وەجبەی تریش لە ئاوارەكان ماون خوازیارن بگەرێنەوە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان".