عەمان – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق داوای بەستنی دیداری راگەیاندن و رۆژنامەوانی عێراقی – ئوردنی دووەم لە بەغداد كرد. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:" ئەبو هەیل لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ نیزاڵا مەنسور نەقیبی رۆژنامەنوسانی ئوردن تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی پەیوەندی نێوان تۆڕی راگەیاندن و سەنتەری پاراستنی رۆژنامەنوسان لەرێگەی كردنەوەی خولی راهێنان، لەگەڵ كردنەوەی سەنتەرێك بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان لە عێراق بە هاوكاری تۆڕی راگەیاندنی عێراق و پێشكەشكردنی هاوكاری لەوبوارەدا. وتیشی رۆژنامەنوسان و پەیامنێرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق تەزحیەی زۆریان لە روبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا داوە و رۆژنامەنوسانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە شارەزایی تەواویان لە روبەروبوونەوەی تیرۆردا پەیدا كردووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات