بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، داوای پەرەپێدانی پرۆژەكانی نەوت و غازی كرد لەگەڵ دابینكردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی كەرتی پیشەسازی و پرۆژەكانی چاكسازی لە زەوی كشتوكاڵیدا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی وزەی ویزاری، تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدان و پشتیوانیكردنی كەرتی نەوت وغاز و دابینكردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەگەڵا پشتیوانیكردن لە كەرتی پیشەسازی و پرۆژەكانی چاكسازی لە بواری كشتوكاڵدا.