بەغداد – ا ه ع عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ باڵێۆزی ئوسترالیا لەبەغدا تاوتوێی پەیوەندیەكانی بەغدا و ئوسترالیایان كرد. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، ئەمڕۆ چوار شەممە حەكیم پێشوازی لە جوان لوندیس بالێوزی ئوسترالیا لە بەغداد كرد و هەردوولا لە دیدارێكدا باسی پەیوەندیەكانی بەغدا و ئوسترالیا و چۆنیەتی پێشخستنیان كرد لەهەموو بوارەكاندا. حەكیم لەدیدارەكەدا تەئكیدی كردۆتەوە كە عیراقیەكان خۆیان توانای چارەسەركردنی كێشەكانی خۆیان هەیە و داوا دەكات لایەنەكان لەسەر دانوستاندن بۆ پێك هێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەردەوم بن.