سەڵاحەدین – ا ه ع عەمید یحیا رەسول ووتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕایگەیاند لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە قەزایی ئامرلی و سلێمان بیك دەست پێكردووە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە پۆلیسی سەڵاحەدین و فەوجی سوات و فەوجی تەكتیكی لەگەڵ بەشی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنیەكانی سەڵاحەدین لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدەكان دەستیان كردووە بە پشكنینی قەزایی ئامرلیو سلێمان بیك. ووتیشی هێزەكانی سوپا لەبەشی فڕۆكەوانی بەهاوكاری ئوپەراسێونەكانی سەڵاحەدین كۆگایەكی گروپی تیرۆرستانی داعشیان لە زنجیرە چیایی مەكحول وێران كردووە كە 10 بۆمبی چێندراوی تێدابووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات