عەمان – ا ه ع تۆڕی هەواڵی عەرەبی ANB خەڵاتی داهێنانی راگەیاندنی بەخشیە موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە چوارچێوەی كەسایەتیە راگەیاندنكار و رۆشنبیر و هەرمەندە ناوازەكاندا. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:" بەرێوەبەری تۆڕی هەواڵی عەرەبی لە چوارچێوە مەراسیمی ( قودس سەردەكەوێت) ستایشی دەستكەوتەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد لە روماڵەكانیدا. لای خۆیەوە موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق رایگەیاند: " ئەو خەڵاتەی پێی بەوخشراوە خەڵاتی تەواوی ئەو كەسانەیە لەتۆڕی راگەیاندنی عێراق كاردەكەن"، وتیشی "تۆڕی راگەیاندنی عێراق بە یەك چاو لە هەموو لایەك دەڕوانێت و تەزحیەی زۆریشی داوە لە روبەروبەوەنەوەی داعش و بەرەنگتربوونەوەی راگەیاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە".