نەینەوا – ا ه ع عەمید حەمەد نامس بەڕێوبەری پۆلیسی نەینەوا، ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕایگەیاند:" هەڵهاتویەكی بەندینخانەی بادۆش و پێنج فەرمانبەریان لە تەلەعفەر دەستگیركردووە كە دەستیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا لەو قەزایە تێكەڵكردووە. لە لێدوانێكی تایبەتدا بو ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع)، ڕایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان محەمەد غایب خزریان دەستگیر كردووە كە لە بەندینخانەی بادۆش سزادراو بووە و لەو بەندینخانەبە هەڵهاتووە كە بەمادەی 4ی تیرۆر سزادرابوو. وتیشی هێزەكانیان توانیویانە 5فەرمانبەری حكومی دەستگیر بكەن كە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش تێوەگلاون.