بەغداد – ا ه ع عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەمانی نیشتمانی لەگەڵ ڕامۆن بلیكوا نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق مەلەفی پێك هێنانی حكومەت و پێشهانەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتۆێ كرد. لەمیانەی دیدارێكی دا لەگەڵ نێردەی یەكێتی ئەورپا عەمار حەكیم ڕۆڵی یەكێتی ئەوروپای لە جێگیركردنی دیموكراسێ لەوڵات دا بەرز نرخاند، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ پێك هێنانی حكومەت وتیشی ڕەوتەكەیان مەرجی نەگۆڕی هەیە بۆ پێك هێنانی حكومەت. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە(ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەمانی نیشتمانی لەگەڵ رایگەیاند پێویستە یەكێتی ئەوروپا رۆڵی هەبێت لە گواستنەوەی بۆچونەكانی عێراق و بەدورگرتنی لە ململانێكانی ناوچەكە و كار بكات هەتا لایەنە نێودەوڵەتی و ئەقلیمیەكان بەم ئاڕاستەیە ڕازی بكات. لایی خۆیەوە نێردەی یەكێتی ئەوروپا ڕۆڵی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بەرز نرخاند بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات