بەغداد – ا ه ع لیژنەی كاروباری ئابوری وزاری بڕی 420ملیار دیناری لە بودجەی ساڵی 2018 بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی ئارامی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان تەرخان دەكات. ئەو لیژنەیەیی كە دكتۆر سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان سەرۆكایەتی دەكات لە دانیشتنی 17دا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دووبارە بەكارخستنەوە و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی تایبەت بە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و دابینكردنی بڕی 56 ملیار دینار بۆ پاككردنەوەی ڕوبارەكان و و باشتركردنی پڕۆژەكانی ڕووبارەكانی دجلە و فورات بە ئامانجی پشتوانیكردنی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ چارەسەركردنی وشكە ساڵی و كەم ئاوی. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، لیژنەی پێك هێنراو چەند بڕیارێكی دەركرد كە پەیوەندیان بە ڕەوشی ئابوریەوە هەیە و چەند میكانیزم و پێوەرێكی تاوتۆێ كردووە كە پشتیان پێ دەبەستێت بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە و دابینكردنی خزمەنگوزاریەكان بۆ ئەو پارێزگایانەی تازە ئازاد كراون.