عەمان – ا ه ع كۆبونەوە و دیدارەكانی موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە گەڵ بەرپرسانی دەنزگاكانی راگەیاندن لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەردەوامە. پێشتر موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە میانی سەردانەكەی بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن سەركەوتوو بوو لە رێكەوتنی گەڕانەوەی ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق لەو وڵاتە. لە میانی سەردانەكەیدا ئەبو هەیل چاوی كەوت بە فراس نەسیر بەرێوەبەری رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردن كە كورتەیەكی سەبارەت بە بەشەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردن پێشكەشكرد لەگەڵ بەكارهێنانی ئامێرە نوێكان لە كاری راگەیاندندا. لای خۆیەوە ئەبو هەیل رۆشنایی خستەسەر دەستكەوتەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كە خۆی لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆن و رادیۆ و ئاژانسی هەواڵی عێراقیە و رۆژنامەی سەباحدا دەبینێتەوە. وتیشی هاوكاری داهاتوویان تەنها لە بواری هەواڵدا نابێت بەڵكو بوارەكانی دراماش دەگرێتەوە.