كەركوك – ا ه ع پەیامنێرمان لە كەركوك ڕاگەیاندن پڕوسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ بەشێك لەسندوقەكانی دەنگدان لەو شارە دەستی پێكرد. دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆن ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی لە پارێزگایی كەركوك بە شێوەیەكی فەرمی بۆ ئەو بنكە و وێستگانەی كە سكاڵایان لەسەرە دەستی پێكردووە. وتیشی پڕۆسەی ژماردنەكە بەپێی ئەو ڕێكارانە دەبێت كە بەشێوەیەكی یاسایی ڕێكخراوە و لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەركراوە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە بۆ پڕۆسەی ژماردنەكە كارمەندانی كۆمسێۆن لە هەردوو بەشی كەرخ و رصافە و سەرۆكایەتی دادگای فیدڕاڵی كەركوك لەگەڵ چەند فەرمانبەرێكی تر بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە دادوەرەكان كە دەست بەكاربوەكان، بەڕێوە دەچێت.