فلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا ئەمرۆ دوو شەممە بەسەردانێك گەیشتە میسر و بریارە لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر كۆبێتەوە. چاوەروانیش دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆ بكەن سەبارەت بە چۆنێتی بەروپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەكانی سیاسی و بازرگانی و ئابوری و كەرتی وزە و بواری مرۆییدا. بریاریشە هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا بكەن بە پێی ئەو بەیاننامەیەی پێشتر كرملن بڵاویكردبۆوە.