نەینەوا – ا ه ع عەمید حەمەد نامس ووتەبێژی پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاند 300 خێزانی ئاوارە لە كەمپەكانی باشوری موسل گەڕانەوە موسڵی كۆن. نامس لەلێدوانێكی تایبەتدا بو ئاژانسی هەواڵی عیراقیە (ا ه ع) ڕایگەیاند: "300خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان، كە پێشتر لەناوچەكانی نەبی شیت و ئەلفاروق ئەلمیدان ئەلشێخوان و ئەلمەكاوی بوون لە موصلی كۆن. وتیشی هێزە ئەمنیەكان پڕۆسەی سەرژمێری وردبینیان بۆ خێزانەكان كردووە تا بزانن دەستیان لەگەڵ چەتەكان داعشدا تێكەڵكردووە یاخود نا. راشیگەیاند گەڕانەوەی ئاوارەكان دوای دابینكردنی ئەمن و ئاسایش و خزمەتگوزاریەكان دێت بۆ زۆربەی ناوچەكانی موسڵی كۆن.