كەركوك – ا ه ع ئەنجومەنی عەرەبی لە پارێزگایی كەركوك، ئەمڕۆ یەك شەممە، داوای لەهێزە ئەمنییەكان كرد كەپارێزگاری لە مافەكانی هاوڵاتیانی كەركوك بكات كەلەناو سندوقەكانی دەنگدان دایە بەتایبەتی دوای ئەو هێرشەی كە لەڕۆژانی پێشوودا كریە سەر كۆگایەكی شاری كەركوك. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووت ئەنجومەنەكە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستیە دەكات كە هێزە ئەمنیەكانی كردبووە ئامانج كە ئەركیان پاراستنی ئەو كۆگایە بوو كە سندوقی دەنگدانی ئەو شارەیی تێدا هاڵگیڕابوو. هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەوان ئەو جۆرە كارانەیان لا نامۆ نییە كە ئەو لایەنانەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری و هەموو ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئیرادە و بڕیاری كەركوكیەكان ڕەت بكەنەوەو ئەو ڕاستییە بشارنەوە كە لەكاتی ژماردنەوەی دەستی دەردەكەوێت ئەگەر ئەو پڕۆسەیە بە شەفافانە بەڕێوە بچێت.