بەغداد – ا ه ع دكتۆرعبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرپەرشتی كۆبونەوەی دەوری ئەنجومەنی خوێندنی ئەهلی و دامەزراندن و زەمالە و بەرزكردنەوەی پلەی زانستی كرد. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع) كەوتووە، عیسا ڕایگەیاندووە دوای كۆبونەوەیەك كە لە كۆلیجی فەراهیدی سازكرا بەئامادەبونی بەرپرسانی وەزارەتەكە و بریكارەكانیان لەناویاندا دكتۆر سەلام حەسەن خۆشناو بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری زانستی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان. ڕاشیگەیاند لە پێشینەی كارەكانی وەزارەتە كە گرنگی بەو سیستمە بدات كە لە زانكۆ ئەهلیەكان پەیڕەو دەكرت كە گرنگە بو زانكۆ حكومیەكانیش، وتیشی كار دەكەین بو پتەوكردن و پێشخستنی ئاستی زانكۆ و كۆلێژە ئەهلیەكان و تەئكیدی كردەوە كە دەبێت لەگەل سیاسەتی وەزارەت دا و بازاڕی كاردا بگونجێت.