سزا بەسەر بەڕێوبەری بانقێك سەپێنرا كە پێشتر 8ملیاری بردووە

  • 2-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لەدەستەیی نەزاهە ئاشكرایی كرد كە سزایی زندانی توندی بەسەر بەڕێوبەرێكی بانكی چاندن دا لە پارێزگایی میسان (م ع ج) سەپاندووە كە لەكاتی كاركردنی وەك بەڕێوبەر لەبانكێكی ئەو پارێزگایە پارەیی بردووە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی عراقییە (ا ه ع) كەوتووە ناوبراو لەوبانكە 8ملیار دیناری بردوە و دوای ئەوەی دادگا گوێی لە نۆێنەری یاسایی بانكەكە گرتووە بە پێی بڕیاری ژمارە 316لە یاسایی سزادانی عیراقی و بە مادەكانی 47 و 48و 49 سزای بەسەر ئەو تۆمەتبارەدا سەپاندوە و لەحاڵەتی وەرگرتنی بڕیاری كۆتایی لەسەر سزاكە دادگای مەدەنی دەتوانێ داوای ئەو بڕە پارەیە یان زەرەرەكانی بكاتەوە.