بەغداد – ا ه ع نوسینگەیی سەرۆك كۆمار بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستیەیی كرد كە ئەمڕۆ لەشاری كەركوك كرایە سەر كۆگایەكی سندوقەكانی دەنگدان كە بووە هۆیی برینداربونی ژمارەیەك لەهێزە ئەمنیەكان كە ئەركی پاراستنی ئەو كۆگایەیان لە ئەستۆدابوو. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی سەرۆك كۆمار ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەكات كە ئامانج لێی نانەوەی فیتنە و دوو بەرەكییە، داواش لەهێزە ئەمنیەكان دەكات كە بەئاگابن تاكو ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.