بەغداد – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، لەكۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە محەمەد كەربولی سەرۆكی كوتلەی حزبی حەل لە ئەنجومەنی نوێنەران. بەپێی بەیاننامەیەكیش كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا گۆڕانكاریەكانی پرۆسەی سیاسی و چەند پرسێكی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە".