بەغداد – ا ه ع لەیس جبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسێون، ئەمڕۆ یەك كشەممە، چەند ڕونكردنەوەیەكی لەسەر چۆنیەتی جیاكردنەوەی دەنگەكان ئاشكرا كرد. لەبەیاننامەیكدا كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عراقییە(ا ه ع) كەوتووە رایگەیاند:" ئەو ئەركەی كە لەلایەن دادوەرانی دەست بەكاربوو دراوەتە ئەنجومەنی كۆمسێون بە پێیی ڕاستكردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان تەنها ژماردنەوەی دەستی نییە وەك هەندێك كەس لێ یی تێگەیشتون بەڵكو ژماركردنەوەكە بەپێیی یاسا ڕێكخراوە كە تایبەتە بەهەڵبژاردنەكان. وتیشی چەند ڕێكارێكی تر هەن كە لەبڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەركراوە كە پێویستە پێداچونەوە لەسەر هەموو سكاڵاكان بكرێت كە پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمسێۆن كراون كەلەئێستادا ئەوكۆمسێونە لەكار خراوە. وتیشی ژماردنەوەی دەستی دەكرێت و پاشان وێستگەكان جیادەكرێنەوە كە تانە و سكاڵایان لەسەرە جیاواز لەوانەی كە هیچیان لەسەر نییە.