كەركوك: گەڕانەوەی پێنج هەزار خێزان بۆ ناوچە ئازادكراوەكان

ئەمنی
  • 11-12-2017, 00:00
  • +A -A

    فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگای كەركوك گڕانەوەی پێنج هەزار خێزانی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان تۆماركردووە. لای خۆیەوە عەمار سەباح بەرێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانانەی كە گەڕاونەتەوە بۆ قەزای حەویجە و ناحیە ئازادكراوەكان گەیشتوەتە پێنج هەزار خێزان كە زۆرینەیان پێشتر لە كەمپەكانی داقوق و باداوا و یەحیاوا و بەشێكی كەمیشیان لە كەمپەكانی لەیلان نیشتەجێبوون. سەباح وتیشی لە روی ئەمنییەوە وردبینی لە ناوەكانیان كراوە لەلایەن لیژنەیەكی تایبتەوە، تا ئێستاش وردبینی لە ناوی چەندین كەس لە كەمپی لەیلان بەردەوامە كە بڕیارە بە 18 وەجبە بگەرێنەوە بۆ ناوچەكانیان.