بەغداد – ا ه ع دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە دادگایی تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی لە بەرواری 1 تەمموز بڕیارێكی دەركرد بە پێیی بڕیارەكەش پشتوانی كۆمسێون دەكات بو دووبارە ژماردنەوەیی دەستی بۆ بەشێك لە سندوقەكان. لەبەیاننامەیەكدا كە لە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵا دەركراوە ..دەستەی دادوەری پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پیشانداوە بۆ ژماركردنەوەیی دەستی بۆ ئەو بنكە و وێستگانە بكات كە سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە نەك لەهەموو بنكەكانی سەرتاسەری عێراق. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە بڕیاری ئەم دەستەیە هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و دادوەر كە تەنها ژماردنەوەیی دەستی بۆ ئەو بنكە و وێستگانە بكرێت كە سكاڵایان لەسەر تومار كراوە.