بەغداد – ا ه ع تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە، یادی 82ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی كۆماری عێراقی كردەوە . سەمیرە جیاد بەڕێوبەری دەنگی كۆماری عێراق لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عراقییە(ا ه ع) كەوتووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كارمەندان و گوێگرانی دەنگی كۆماری عێراق دەكات وڕایگەیاند:" هەوڵدەدەن كەباشترین مادە و بەرنامە پێشكەش بكەن"، وتیشی "ستۆدێۆی 10 یەكێكە لەباشترین بەرنامەكانمان و لەهەر پەخشێكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك 20هەزار بینەر و بیسەری هەیە". ڕاشیگەیاند "شەرەف مەندە كە لەوێستگەیە كار دەكات كەیەكەم جار كارمەند بووە و ئێستا بەڕێوبەرە و ئەمەش ئەركی سەرشانی قورس كردووە و دەخوازێت لەداهاتوودا چی باشترە ئەوە پێشكەش بكەن".