بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لە دانیشتنێكدا كە رێژەی یاسایی تەواو نەكرابوو، كۆتایی بە خولی یاسادانانی هات. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: كۆتاییان بە خولی یاسادانان هێنا لە دانیشتنێكدا كە رێژەی یاسایی تەواونەكرابوو، ئەنجامی لیژنەی دەرخستنی راستیەكانیش سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.