بەغداد – ا ه ع حزبی دەعوەیی ئیسلامی ئەمڕو شەممە كۆبونەوەیەكی سازكرد و تیایدا باسی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی عێراقیان كرد، لەوبارەیەوە داوا كرا لەچوارچێوەیی ڕێكاری دەستورداحكومەتی نۆێ پێك بهێنرێت. لەبەییانەمەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی ئەلعراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایدەگەیەنن:" ئەنجومەنی شورا كۆبونەوەیەكی رێكخست بۆ وەبیرهێنانەوەی شۆڕشی بیست كە سەركردە و زانایانی ئاینی و شۆڕشگێڕەكان هەڵیانگیرساند بەپشتیوانی هێزی عەشیرەتەكانی عێراق و هاوڵاتیان. هەر لە بەیاننامەكەدا باسی ئەو ڕەوشە نالەبار و هەستیارە كراوە كە عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت، تەئكیدش لەسەر پێویستی یەكڕیزی و خزمەتكردنی عێراق كرایەوە.