ئەمرۆ دوو شەممە، بانكی رافیدەین رایگەیاند بڕیاریداوە سلفەیەك بە بڕی 20 ملیۆن دینار بداتە مامۆستایانی زانكۆ و 10 ملیۆنیش بۆ ئەوانەی وەك مامۆستا كاردەكەن. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە،بریاری داوە بڕی 20 ملیۆن دینار وەك سلفە بداتە ئەو كەسانەی پلەی مامۆستا یان مامۆستای یاردەدەریان لە زانكۆكاندا هەیە. لەساڵی 2016 ەوە بانكی رافیدەین دەستیكردوە بە پێدانی سلفە بە فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی دەوڵەت بە پێی یاسا و رێنماییەكانیان.