بەغداد – ا ه ع محەمەد تەمیم سكرتێری گشتی یەكێتی هێزە نیشتمانیەكان داوای لە كۆمسێونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد پڕۆسەی بژاردنی دەستی دەنگەكان بەشێوەیەكی تەواوەتی بكات نەك تەنها بەشێك بۆ ئەوەی هەموو لایەك مافی خۆی بەدەست بێنێت. لەبەیاننامەیەكدا، ئەمڕۆ شەممە، كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) كەوتووە تەمیمی ڕایگەیاند:" دەبێت كۆمسیۆن پڕۆسەكە بەتەوایی و بەگشتی ئەنجام بدات بەتایبەت بۆ سندوقەكانی كەركوك، داواشی لە كۆمسێۆن كرد كە سندوقەكانی دەنگدان لە كەركوك بگوازێتەوە بەغداد. و تیشی یەكێتی هێزەكان ڕەتیدەكاتەوە ژماردنی دەستی لەلایەن هەمان فەرمانبەرانی پێشوو ئەنجام بدرێت.