تایبەت – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی سامەرا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان رێكخست و تیایدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە چەندین دۆسیە گرنگرترینیشیان هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ رێگرتن لە بەقاچاغبردنی چەك و تەقەمەنی. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:"لیوا روكن عیماد زوهەیری رۆشنایی خستەسەر گرنگی پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری بۆ وەشاندنی گورزی پێشوەختە لە تیرۆریستان". تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و دەستەبەركردنی پاراستنیان، جارێكی تریش تەئكیدی لەسەر بەرگرتن لە بەقاچاغبردنی چەك و تەقەمەنی كردەوە.