بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆمار داوای لە حكومەتی داهاتوو كرد بنیاتنانی دامودەزگا حكومیاكان تەواوبكات و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئارامی سیاسی و سەقامگیری ئەمنی و ئابوری دەستەبەر بكات و بە شێوەیەكی ڕاستەقینە دژایەتی گەندەڵی بكات و جارێكی تر كار بكەن بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ پێگەیی جارانی لە ناوچەكە و جیهاندا. وتیشی دەبێت عێراق لەئاستی خواستی گەلی عێراقدا بێت و جارێكی تر بچێتەوە مەیدانی ناوچەكە و جیهان، سەرۆك كۆمار لەمیانەیی ئاهەنگێكی تایبەت بە بۆنەی یادی 98ساڵەی شۆڕشی بیست داوای كرد گەڕاندنەوەی بنەماكانی شۆڕشی بیستی كرد بۆ یەك ڕیزی نیشتمانی و ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگە نێوخۆیەكان كە ڕوو بەڕوویی گەلانی عێراق بوەتەوە.