بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە 7 پارێزگای عێراق بژاردنی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردن دەست پێ دەكات. دادوەر (لەیس جەبر حەمزە) وتەبێژی فەرمی كۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبەیاننامەیەك دا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) كەوتووە، دەڵێت ئەمڕۆ شەممە دوایی كۆبونەوەكانی كۆمسیون(دادوەرەدەست بەكاربوەكان ) بڕیاریان دا ئەو بنكە و ویستگانە دەست نیشان بكەن كە تێیدا ژماردنەوەی دەستی تێدا دەكرێت لە هەموو پارێزگاكانی عێراق كە سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە. ووتیشی پڕۆسەی ژماركردنەوەی دەستی ڕۆژی سێ شەممە لە 7 پارێزگا دەست پێدەكات كە هەریەك لە (كەركوك و سلێمانی و هەولێر و دهۆك و نەینەوا و صەلاح ئەلدین و ئەنبار) دەگرێتەوە. راشیگەیاند ژماردنەوەی دەستی لە بەغدادی پایتەخت دەبێت و بەپێ یی ئەو خشتەیە دەبێت كە كۆمسیۆن دیاری كردووە.