لوبنان – ا ه ع سكرتێری گشتی حزب اللە ی لوبنانی ڕایگەیاند ئەوان ئامادەن هاوكاری وڵاتی سوریا و ئاسایشی لوبنان بكەن بۆ گەڕاندنەوەی زۆرترین ئاوارەیی سوری بۆ وڵاتەكەیان، ڕاشیگەیاند چەند لایەنێكی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئاوارەكان دەترسێنن و دوو دڵیان دەكەن لەگەڕانەوە. حەسەن نەسڕوڵا سكرتێری گشتی حزبواللەی لوبنانی ڕایگەیاند ئامادەن دەستی هاوكاری بۆ ئاوارە سوریەكان درێژ بكەن، لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا نەسروڵا وتیشی هەندێ لایەنی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ولایەنە ناوخۆیەكان ئاوارەكان دەترسێنن و دوو دڵیان دەكەن لەگەڕانەوەیان، راشیگەیاند لەئێستادا حزبەكەیان خەریكی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەن. دەشڵێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ سوریا توندوتۆڵە و دەمانەوێت بۆ خزمەتكردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە دەستی هاوكاری بۆ ئاوارەكانی سوریا درێژ بكەن.