بەغداد – ا ه ع دەستەیی گشتی گومرگەكان سەر بە بەڕێوبەرایەتی گومرگی زرباگیە لەسنوری پارێزگایی واست بەهاوكاری پۆلیسی خاڵە سنوریەكان دەستیان بەسەر ساردكەرەوەیەكی پڕ لەسێودا گرت كە 18تۆن میوەی جۆراوجۆری تێدا بوو لەوانە جۆرە سێوێكی قەدەغەكراو ونەشیاو بۆخواردن كەبەنیازبوون لەئێرانەوە بهێنرێتە ناو خاكی عێراقەوە. لەبایاننامەیەكداكە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە كەوتووە، هاتووە كە دەست گیراوە بەسەر ئەو بەڕادەدا و ئەوەی ویستویەتی ئەو جۆرە میوەیە بهێنێتە ناو عێراق دەستگیر كراوە و راوانەی دادگا كراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كەهەتا ئێستا دەستەی خاڵە گومرگیەكان چەندین هەوڵی لەم شێوەیان پوچەڵكردۆتەوە لەوانە مادەی هۆشبەر و خواردنی ماوە بەسەرچوو كە هەندێك كەسی نەفس نزم ئەو كارەدەكەن.