پرۆسەكانی بەغداد: دەستبەسەر چەند بۆمبێكدا گیراو داواكراوێكی تیرۆریستیش دەستگیركرا

ئەمنی
  • 29-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بەردەوامن لەراوەدونانی تیرۆریستانی داعش و گروپەكانی تاوان لەچوارچێوەی سنوری كاركردنی. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد رایگەیاند: لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچەكانی (ئەبو حبە لەباشوری بەغداد) و (ئەلبو خالید) لە باكوری بەغداد دەستیانبەسەر 13 بۆمب و چەكێكی جۆری RBG7 ی لەكاركەوتوو و لەگەڵ مەدفەعێكی 155 ملیم-ی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە، هەر لەو هەڵمەتەدا داواكراوێكیان لەناوچەی ئەبو غرێب دەستگیركردوە كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.