بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ پێنج شەممە، 3 تیرۆریستیان لە ئەنبار دەستگیر كرد. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی نعێمیەی فەلوجە دەستگیركردوە و لەناوچەی سەقلاویەش تیرۆریستێكی تر دەستگیركرا". وتیشی "دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بووە و بەپێی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیركراون".