لەئەنبار هێزە ئەمنیەكان دەستبەسەر 93 بۆمبی چێندراودا دەگرن

ئەمنی
  • 28-06-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەنبار – ا ه ع سەركردەی ئۆپەراسیونەكانی ڕۆژهەڵاتی ئانبار، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: لە قەزایی فەلوجە دەستیان گرتووە بەسەر 93بۆمبی چێندراوی جۆراوجۆردا. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی ئەلعیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، عەمید یحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: "مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە لیوایی مونشەئاتی 50لە فیرقەیی 14توانیویانە حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی لەناوچەی نعیمیەیی قەزایی فەلوجە بدۆزنەوە كە 93بۆمبی جۆراوجۆری چێندراوی تێدابووە. وتیشی توانیویانە 8بۆمبی چێندراو پوچەڵبكەنەوە كە لەژێر پردی ئەلسجر لەناوچەیی سەقڵاویەی فەلوجە دانرابوون ولەلایەن تیمی ئەندازیاریەوە لەناو براون.