سلێمانی – ا ه ع لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆیی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: دوایی گرتنە بەری چەند ڕێوشوێنێكی تایبەت، ڕوداوەكانی هاتووچۆ بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو كەمبونەتەوە. لەبەیاننامایەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) كەوتووە رائد كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "پلانەكەمان سەركەوتوو بووە و ڕووداوەكانی هاتووچۆ كەمیان كردوە. وتیشی هەبونی كامێراكانی چاودێری خێرایی ڕۆڵیان لەكەمكردنەوەی ڕووداوەكان هەبووە هەروەها ئەو هۆشیاریانەی پۆلیسی هاتووچۆ بەردەوام سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی بوو كاریگەری زۆری لەسەر كەمبونەوەی ڕوداوەكان هەبووە.