بەسڕە – اه ع دادگایی تاوانەكانی بەسڕە ئەمڕۆ پێنج شەممە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتبارێك دەركرد كە دەسترێژی كردبووە سەر نەوجەوانێك و پاشان كوشتویەتی. لە لێدوانێكی تایبەت دا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقییە(ا ه ع) سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی دادگایی تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی بەسڕە ڕایگەیاند تاوانبار لە ڕێكەوتی 5/7/2017 لەگەڵ چەند كەسێكی تردا قوربانیەكەیان هەڵخەڵەتاندووە كە تەمەنی 15ساڵە بردویانەتە ناوچەیەكی نێزیكی هێڵی ئاسنینی شاری كرفانیە لە زوبێر و دەست درێژی سێكسیان كردۆتە سەر. ووتیشی دواتریش تاوانبارەكان بە پارچەیەك ئاسن هێرشیان كردۆتە سەر قوربانیەكە وبەهۆیی شكانی ئیسكی سەری دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە و تاوانبارەكان دوایی تاوانەكە لەو شوێنە هەڵاتوون.