بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای نیشتمانی ئاوی كرد و لەكۆبونەوەێكدا باسی ڕێوشوێنی وەزارەتی سەرچەوە ئاویەكان كرا دەربارەی رێگە چارەكان بۆ كەمبونەوەی ئاو لەهاوینی ئەمساڵدا هەر لەو كۆبونەوەیەدا چەند بڕیار و ڕاسپاردە دەركران و پێویستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی پێشوو درا كە دەركرابوون . لیژنەكە بڕیاریدا كە چەڵتوكی عەنبر لەسەر ڕوبەری 5هەزار دۆنم بچێنرێت بۆ پاراستنی جۆریەتی تۆكە و دابەشكردنی لەسەر 3500دۆنم لە پارێزگای نەجەف و 1500دۆنم لە پارێزگایی دیوانیە.