بەغداد – ا ه ع ئیئتلافی دەوڵەتی یاساتەئكیدیكردەوە درێژكردنەوەی كاری ئەنجومەنی نوێنەران نا دەستوریە لەبەیاننامەێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی ئەلعراقییە (ا ه ع) كەوتووە، دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: "درێژ كردنەوەی ماوەی كاری ئەنجومەنی نوێنەران نادستورییە و لە ئێستا دا هەموان چاوەڕوانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنن دوایی ئەو ڕێكارانەی كە لەسەر ئەنجامەكان گیراونەتەبەر بۆ لێكۆڵینەوە و دووبارە بەدەست هژماركردنی دەنگەكان و دواتریش چاوەڕیی دانوستانی نێوان لایەنەسیاسەكان دەكەن بۆ گرێدانی دانشتنی یەكەمی ئەو ئەنجومەنە بەڵام لە ئێستادا لێرەو لەوێ باس لەدرێژكردنەوەی ماوەی ئەنجومەن دەكرێت كە ئەمەش نادستوریە". لەبەیاننامەكەدا دەوڵەتی یاسا "داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەكان دەكات پابەندی دەستور و شیكاری دادگایی فیدڕاڵی بن تاكو بگەنە واقیعی سیاسی لەسەر بنەمایەكی پتەو و جێگیر، حكومەتیش دەبێت مافی هاوڵاتیان دەستەبەر بكات و تەواوی خزمەتگوزاریەكان لەئەستۆ بگرێت و گەندەڵیش بنەبڕ بكات".